سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەولێر دەکات
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٦، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز توماسۆ سانسۆنی، کونسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا، کونسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەولێر ئاماژەی بەو سەردانە کرد کە سەرۆک بارزانی لە کانوونی دووەمی ئەمساڵدا بۆ ڕۆما ئەنجامی دابوو، هەروەها تیشکی خستە سەر پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان ئیتالیا و هەرێمی کوردستان و جەختی لەسەر خواستی وڵاتەکەی کردەوە بۆ قووڵکردنەوەی ئاڵوگۆڕی دۆستایەتی و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ئاماژە بە بارودۆخی سیاسی و دواین پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە کرا، بە هاوشانیی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵیی نوێی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بارودۆخی سوریا و پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا بوون.


